بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، 20 کەس بە شێوەی تیروپشک دادەمەزرێنێت کە پێویستە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “هەڵدەستین بە ئەنجامدانی تیروپشکێک بۆ هەڵبژاردنی 20 کەس بە مەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “مەرجە پێشکەشکار تەمەنی 35 ساڵ زیاتر و 18 ساڵ کەمتر نەبێت، خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی بێت، دانیشتووی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بێت، کەسوکاری پلەیەکی شەھیدبێت، تەنھا کەسوکاری شەھیدی سەنگەر و جینۆساید (کیمیاباران) و شەھیدی دەستی داعش دەگرێتەوە”.
ئاشکراشیکرد، “دامەزراندنەکە ئەم پسپۆڕییانە دەگرێتەوە (یاسا- بەکالۆریۆس، ژمێریاری – بەکالۆریۆس، ژمێریاری – دبلۆم، ئای تی – بەکالۆریۆس، کۆمپیوتەر – بەکالۆریۆس، کۆمپیوتەر – دبلۆم، کارگێڕی – بەکالۆریۆس، کارگێڕی – دبلۆم، ئامادەیی، شۆفێر – سەرەتایی”.