تەرمی کوڕ و کچێک بە کوژراوی دۆزرانەوە

درید خالد و ساندرا خەلیل فۆتۆ: كەركوك ناو

تەرمی كوڕ و كچێك لە سنووری ناحیەی سنونێ بە كوژراوی دۆزراوە و بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت، پۆلیس لێكۆلینەوە لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

خودێدا چوکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوێنی تەرمی کوڕ و کچێکی ئێزدی لە ئاقاری گوندی ئادیکا كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی گەلی کەلسێ-ی سەر بەقەزای شەنگال بە کوژراوی دۆزرانەوە.

وتیشی، “وەکو نەریتێک لەناو ئێمەی ئێزدییەکان، بۆ خوازبینی لەلایەن کوڕەوە کچەکە دەڕفێنرێت و دواتر بەڕەسمی هاوسەرگیری دەکەن، ئەم کوڕەش مەبەستی ئەوەبووە، بەڵام لەلایەن هەندێک کەسی نەناسراوەوە بە گولـلە کوژراون”.

کورەکە ناوی (درید خالد) تەمەن 31 ساڵە و کچەکەش (ساندرا خەلیل) تەمەن 21 ساڵە و هەردووکیان نیشتەجێی ناحیەی سنونێ-ن سەر بەقەزای شەنگال.

بەڕێوەبەری ناحیەكە وتی، پۆلیسی شەنگال لێكۆلینەوەی لەسەر ڕووداوەكە دەستپێكردووە و ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنینی لاشەی هەردوو قوربانییەكە لە پزیشکی دادی موسڵ، ئەمڕۆ تەرمەكانیان وەرگیرایەوە و لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە بەخاكسپێردران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share