میری قەتەر گەیشتە بەغداد

کەمێک لەمەوبەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکەی میری قەتەر گفتوگۆکردنە لەبارەی چەندین دۆسیەی گرنگی ئابووری و سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

لە مانگی ئابی ساڵی 2021 ەوە ئەمە دووەمین سەردانی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی-ییە بۆ بەغداد.

بڕیارە لەسەردانەیەکدا جگە لە سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی داوا دەكات هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت

بابەتی دواتر

دامەزراندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەک بە شێوەی تیروپشک دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share