(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند جیاوازییەکەی لەگەڵ بایرن کرد بە شەش خاڵ

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە نێو کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا و بردنەوەی بەرامبەر بە یونیۆن بەرلین تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئەڵمانیا، یانەی یونیۆن بەرلین لە شتادیۆن ئان دێر ئاڵتن میوانداریی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ڤێستیڤالییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی 18، 25، 71 لەلایەن مارکۆ ڕۆیس (دوو گۆڵ)، ڕافائێل گێرێرۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 46 و لەپلەی دووەم ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگا لە بایرن میونشن نزیکبووەوە، بەوپێیەی یانە باڤارییەکە دواین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر بوخوم دۆڕاند و خاوەنی (52) خاڵە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share