لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوی گەرمای هاویندا هۆشداری لە مەترسییەکانی تیشکی خۆر دەدرێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەرمای زۆری وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هۆشدارییەکان زۆرن سەبارەت بە مەترسیی بەرکەوتنی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر، بەهۆی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر تەندروستی.

لە هاویندا بەهۆی زۆری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، جەستە توانای ساردکردنەوەی خۆی لەدەست دەدات و پلەی گەرمی ناوەوەی لەش دەگاتە ئاستێکی بەرزی مەترسیدار .

نیشانەکانی “جەڵتەی گەرما یان جەڵتەی بەرکەوتنی خۆر”

یەکێک لە نیشانەکانی پەیوەست بە جەڵتەی گەرما هەستکردنە بە گەرمایەکی زۆر بەبێ ئارەقکردنەوە .

ماندووبوون بەهۆی گەرمای زۆرەوە، کە بریتیە لە ئارەقەکردنەوەیەکی توند بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمبوونەوەی زۆری ئاو و خوێ لە جەستەدا.

سەرئێشە و سەرگێژخواردن

هەستکردن بە نەخۆشی و بێهێزی

مەترسییەکان لەگەڵ نیشانەکانی تردا بەرزدەبنەوە:

وەڵامنەدانەوە یان لەدەستدانی هۆشیاری.

پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 40 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

هەناسەدانی خێرا یان ناڕێک

شارەزایان ئامۆژگاری خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو دەکەن لە وەرزی هاویندا بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنیی جەستە، ئەمە جگە لەوەی دوورکەوتنەوە لە وەستان لەبەر خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێکە لە رێگاکانی خۆپاراستن.

بابەتی پێشتر

عێراق و توركیا تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

دامەزراوەی شەهیدان 22 هەزار مامەڵەی ساختە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share