داوای پێکهێنانی لیژنە دەکرێت لەسەر قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایەی هەرێم

کۆمەڵێک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنەکە دەکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و دانانی قەرەبوو بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایەی هەرێم.

ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە یەکێک لەو ئەندامانەیە یاداشتەکەیان واژوو کردووە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك ده‌كەین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداو خۆپیشاندانه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌پێویستیشى ده‌زانین قه‌ره‌بوى زیانلێكه‌وتوان بكرێته‌وه‌ و قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانیش به‌شه‌هید بناسردرێن.

یاداشتەکەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم چەند خاڵە پێکهاتووە:

یه‌كه‌م، ته‌واوى ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا شه‌هیدبوون، ماف و ئیمتیازى شه‌هیدیان بۆ هه‌ژماربكرێت و قه‌ره‌بوى مادى و مه‌عنه‌وه‌ى كه‌سوكارییان بكرێته‌وه‌.

دووه‌م، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى برینداربون یاخود زیانیان پێگه‌یشتووه‌، تێچوى چاره‌سه‌ره‌كانیان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان بخرێته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.

سێیه‌م، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانى ئیدارى و ئه‌منى ئه‌و قه‌زا و ناحیانه‌ى كه‌ هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران له‌ چوارچێوه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا له‌ سنورى ده‌سه‌ڵاتیاندا شه‌هیدبوون.

بابەتی پێشتر

خولی سوپەری ئەوروپا چییە؟ جێگەی چامپیۆنزلیگ دەگرێتەوە و یوێفا دژایەتی دەکات

بابەتی دواتر

تەنها بەداهاتى 3 مانگى دەتوانێت موچەى 8 ساڵى هەموو فەرمانبەرانى هەرێم بدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share