قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کە کاری تاتۆ دەکەن و جەختدەکاتەوە ئەو کەس و شوێنانەی مۆڵه‌تی تاتۆكردنیان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ‌نادرێت تاتۆ دروستبكه‌ن.
هیوا ساڵح نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، “تێبینیمان كردووه كه هه‌ندێك له ئارایشتگاكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری تاتۆ ده‌كه‌ن ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ئارایشتگاكان و له‌ماڵاندا كاری تاتۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێگه پێنه‌دراوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری تاتۆ ده‌كه‌ن، ده‌بێت ته‌نها له‌ناو ئه‌و ئارایشتگایانه‌دا كاری تاتۆ بكرێت بڕوانامه‌ی تاتۆكردنیان له‌ده‌رەوه‌ی وڵاته‌وه به‌ده‌ستهێناوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه، بۆ ئه‌وكه‌س و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی تاتۆكردنیان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ‌نادرێت تاتۆ دروستبكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ئارایشتگاكه و ئه‌و كه‌سه‌شی كاری تاتۆ ده‌كات رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه”.
ئاشکراشیکرد، “له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون كه به‌شێوه‌ی دیلیڤه‌ری و له ماڵان‌دا كاری تاتۆیان كردووه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند كراونه‌ته‌وه”.