لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ فەرمانبەران: مووچەکانتان پارێزراوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشکەشکردنی بودجەی ساڵی 2026 بە ئەنجومەنی نوێنەران دواکەوتووە، بەڵام مووچەی فەرمانبەران پارێزراوە.

عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتیکردەوە کە بانکی ناوەندی بەڵێنی داوە مووچەی فەرمانبەران دابینبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، ئەگەر پێویستیش بکات دەسەڵاتی قەرزکردنی پارەی هەیە بۆ پڕکردنەوەی هەر کورتهێنانێک.

عودەی عەواد ڕوونیشیکردەوە، بانکی ناوەندی پارەی پێویستی لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی 6 مانگی داهاتوو بە مسۆگەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران: زیادکردنی باجی گومرگی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە هەرێم نابێت

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی گشتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە هیچ…
Total
0
Share