كاروان یاروەیس كۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنی كوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو 15 هەزار مامۆستا و وانەبێژی كەركوك مووچەكەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق و دەشڵێت، “بەپەسەندكردنی بودجە، كۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت و پڕۆژەكانیش دەستپێدەكەنەوە”.

كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،”ماددەی تایبەت گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لە كۆبوونەوەكەی بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممەی پەرلەمانی عێراق دەنگی پێویستیهێنا، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان زانی سەرۆك فراكسیۆنە سەرەكییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین وتی، دەنگی نەهێناوە، چونكە خستنە دەنگدان و ژماردنی دەنگەكان 30 چركەی پێنەچوو”.

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی رەتكردنەوەی داواكاریی گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و وانەبێژانی كەركوك بۆ سەر حكومەتی فیدڕاڵی دەشڵێت، “لایەنی كوردستانی هەبوو پێیخۆش نەبوو 15 هەزار مامۆستا و وانەبێژی كەركوك مووچەكەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق، چونكە پێیانوابوو لەرووی سیاسییەوە لەبەرژەوەندیی یەكێتیە”.

راشیگەیاند، “كورد خۆی چاكنەكات و یەكگرتوو نەبێت، هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییە دابرێنراوەكان رۆژ لە دوای رۆژ دۆخیان خراپتر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کەمبوونەوەی رێژەی منداڵبوون لە جیهاندا هەڕەشە لە وڵاتان دەکات

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی گەرمیانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەک دەبێت بە یەک ئاراستە

رێگایەک دەبێت بە یەک ئاراستە وهاتوچۆی گەرمیان هۆشداری بە شۆفێران دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە…
Total
0
Share