پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی “سلێمان هەڵشۆیی”ەوە ئاشکرادەکات

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی “سلێمانی هەڵشۆیی” تا ئێستا 20 کەس دەستگیرکراون و 50 کەسیش سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 22 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند، “تا ئێستا زیاتر لە 500 کەس ناویان نوسیووە کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماربکەن کە دەستگیرکراون و بەداخەوە مامەڵەی نێوان هاوڵاتیان و کڕیارەکان یان بازرگانەکان مامەڵەیەک بووە دوور لە یاسا”.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن پۆلیسەوە دەستیبەسەردا نەگیراوە و ئەوەی کە باسدەکرێت کە گوایە پارەی ئەو بازرگانانە دەستی بەسەردا گیرابێت، تەنها دەنگۆی سۆشیاڵ میدیایە”.

شۆڕش ئیسماعیل لەسەر ئەو کەسانەی کە کە مامەڵەیان لەگەڵ بازرگانەکەدا کردووە دەڵێت، “تا ئێستا ٥٠ کەس سکاڵایان تۆمارکردووە و ئەو دەنگۆیەش ڕاست نییە کە دەڵێت لەناو ئەو کەسانەی کە پارەیان خوراوە مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانکۆی تێدایە”.

ڕۆژی 19 ی کانونی یەکەم، ئاسایشی قەڵادزە کەسێکی دەستگیرکرد کە گوایە پارەی سەدان کەسی خواردووە  بە بڕی “٥٠ ملیۆن دۆلار”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی هەرێم لەمساڵدا چەندین ملیار دیناری بۆ بەكرێگرتنی تانكەر خەرجكردووە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی "سوپاسی پێشمەرگە دەكات و ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لە مانگی چوارداین و لە سلێمانی و هەڵەبجە لەمانگی ئازارداین

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بەردەستە دەڵێت،” بۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار 20 ڕۆژ دەخایەنێت”؟ سەرچنار…
Total
0
Share