هەرێم و عێراق پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان تاووتوێدەكەن

ئاڵای كوردستان و عێراق

شاندی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەولێر لە كۆبوونەوەدان و پرسی میكانیزمی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان تاووتوێدەكەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2020 شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق بە بەشداری خالد بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان و ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر دەستپێكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێی ڕاگەیاندین، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاووتوێكردنی پرسی ئاوارەكان لە هەرێم و میكانیزمی گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەرۆكەكەی بۆ میدیاكان ئاشكرابكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەستیكەوتووە، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستان هەن كە لەو ژمارەیە نزیكەی 750 هەزاریان ئاوارەی ناوخۆن و لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون، نزیكەی 250 هەزاریشیان ئەو ئاوارانەن كە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریاوە هاتونەتە هەرێم، جگە لە هەشت هەزار ئاوارەی توركیا و زیاتر لە 10 هەزار پەنابەری ئێران.


دەقی ڕاپۆرتی بارودۆخی مرۆیی پەنابەر و ئاوارەبووان:


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی: کەیسی جوتیارانی سنووری سەرگەڕان و گەڵۆزیمان گەیاندووەتە بەغداد

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، کەیسی جوتیارانی سنووری سەرگەڕان و گەڵۆزی-مان گەیاندووەتە بەغداد. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای…
Total
0
Share