بافڵ تاڵەبانی: عەبدوڵا خەیات کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند “عەبدوڵا خەیات” پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو”.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی :

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات

ھونەرمەندان و ھاوڕێ و ھونەردۆستان

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە (عەبدوڵای خەیات)مان پێگەیەشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمیی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین و بەشداری خەمتانین.

ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو.

هیوای سەبووری بۆ خێزان و بنەماڵەکەی دەخوازین و ڕۆحی کاک عەبدوڵا شاد و ئارام بێت.

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەو رۆژەوە ئەژماردەكرێت كە راگیراوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جەختیشدەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: ئەگەر بە ئی-پسوڵە پارەی کارەباتدا پێویستناکات پارە بە کارمەندەکانمان بدەیت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە ڕێگەی ئی-پسوڵەوە بڵاوکردەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،…
Total
0
Share