سەرۆکە مێژووییەکەی میلان کۆچی دوایی کرد

سیلڤیۆ بێرلسکۆنیی سەرمایەداری ئیتاڵیا و سەرۆکی پێشووی یانەی ئەی سی میلان و خاوەنی یانەی مۆنزا، لە تەمەنی (86) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئیتاڵیا بەفەرمی بڵاویانکردەوە سیلڤیۆ بێرلسکۆنی خاوەنی مێژوویی یانەی ئەی سی میلان، لە تەمەنی (86) ساڵیدا و دوای تووشبوونی بە شێرپەنجەی دڕکەپەتک کۆچی دواییکرد.

بێلسکۆنی جگە لە بواری وەرزش، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بووە و لە سەردەمی ئەودا یانە لۆمپاردییەکە “میلان” زۆرینەی ناسناوە مێژووییەکانی چنییەوە.

5 جامی چامپیۆنزلیگ

2 جامی پاڵەوانانی ئەوروپا

2 جامی کیشوەرەکان

1 جامی جیهانی یانەکانی فیفا

8 ناسناوی خولی ئیتاڵیا

5 جامی سوپەری ئەوروپا

1 جامی ئیتاڵیا

6 جامی سوپەری ئیتاڵیا

بابەتی پێشتر

ئاگر لە ماڵی ئاوارەیەکی شەنگال کەوتەوە

بابەتی دواتر

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share