ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم و هیوادارین كۆدەنگی لەسەر دانەوەی پاشەكەوتی مووچە كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنێت.
وتیشی، “هیچ لایەنێكی هەرێم سوومەندنابێت لە ناكۆكییەكان و سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان و لایەنە عێراقییەكانیش پشتیوانی لەو پێشنیازە دەكەن كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە لە پڕۆژەیاسای بودجە”.
ئاشكراشیكرد، بەپێی یاسای بودجە پابەندیی دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم لە بابەتی هەناردەی نەوتدا و هیوادارین پێوەی پابەندبێت.