سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی: لە بەرامبەر ئەمریکا بە ئەرکی ئاینی خۆمان هەڵدەستین

ئەندامێکی بەڕێوبەرانی گروپی چەکداری “النجباء” لە عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەوان بە ئەرکی ئاینی خۆیان هەڵدەستن لە دژی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد وەک بنکەیەکی سەربازی وایە.

حەیدەر اللامی، ئەندام لە دەستەی بەڕێوبەرانی گروپی چەکدارانی النجباء لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی میادین، دوێنێ 21 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، “ئەوەی کە حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکە پێی دەڵێن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئێمە پێمان وایە بنکەیەکی سەربازی گەورەی ئەمریکایە و کار بۆ داگیرکاری زیاتر دەکات”.

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاندووە، “هەندێک لایەن دەیانەوێت ئێمە تێوەگلێنن لەوەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەین و دەیانەوێت هێرشی سەر ئەمریکا بۆ ناکۆکی و پاکتاوکردن بەکار بهێنن، بەڵام ئێمە ئەرکی یاسایی و دینی خۆمان جێبەجێدەکەین”.

لەگەڵ ئەم قسانەدا حەیدەر اللامی هیوادارە کە حکومەتی عێراق ئەو کەسانە دەستگیربکات کە هێرشدەکەنە سەر ناوچەی سەوز.

وتەکانی ئەم سەرکردەیەی حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە کە دوو شەوی 20 ی ئەم مانگە، بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و سیستمی بەرگریی موشەکی باڵیۆزخانەکە هەوڵیدا بەرپەرچی موشەکەکان ببێتەوە.

دوێنێ 21 ی کانونی یەکەم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشکرایکرد چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ئەگەری هەیە دەستیان هەبێت لە هێرشە نوێیەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ شوێنگرەوەی ندۆمبێلی لە بوندس لیگا دۆزیوەتەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی هەرێم لەمساڵدا چەندین ملیار دیناری بۆ بەكرێگرتنی تانكەر خەرجكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share