فیفا یانەیەک لە جامى جیهانیی یانەکان دووردەخاتەوە

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپى پێ “فیفا” ئەمڕۆ دوورخستنەوەى ئەو یانەیەى راگەیاند کە بڕیاربوو لە یاریی دەستپێکدا رووبەڕووى یانەى چێڵسى ببێتەوە لە یاریى دەستپێکى پاڵەوانێتیی جامى جیهانیی یانەکان کە لە حوزەیرانى داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

لیۆن-ى مەکسیکى بەشداریی پاڵەوانێتییەکە ناکات کە بە بەشداریى 32 یانە لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت، پاش ئەوەى لیژنەى پێداچوونەوەى سەر بە فیفا بریاریدا ئەو یانەیە و یانەى باچوکاى مەکسیکى نەیانتوانییوە پێوەرەکانی فیفا سەبارەت بە خاوەندارێتی فرە یانەیی جێبەجێ بکەن.

فیفا رایگەیاند، ناوى یانەى جێگرەوە لە نزیکترین کاتدا بڵاودەکاتەوە.

کۆمەڵەکەى چێڵسى هەریەک لە یانەى فلامینگۆى بەرازیلى و تەرجى تونسى-ش لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ولیڤه‌رپوڵ…
Total
0
Share