جگەلە مووچە بڕە پارەیەكی دیكە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت

كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكە دواخرا و تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی دانیشتنەكە دیارینەكراوە.

راشیگەیاند، تائێستا كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئەنجامنەدراوە كە بڕیار بوو بەر لە دانیشتنەكە لیژنەكە كۆبوونەوەی خۆی سازبدات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستانیش رەوانە بكرێت.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی مۆڵەتی شۆفێری نوێدەكەنەوە

بابەتی دواتر

زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆ كاركردن بە سیستمێكی راگرت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، كاركردن بە سیستمێكی راگرت و هاوڵاتییانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بەشێك لە هاوڵاتییانی پارێزگاكانی…
Total
0
Share