بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “تۆز و خۆڵ روو لە چەند ناوچەیەك دەكات”.
بەپپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با كەمێك تۆزمان دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەندێك لە ناوچەكانی تر هەیە و هەروەها لە هەندێك ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵمان دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی