قوباد تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراقدا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیكرد لە عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عێراق و پێكەوە باسی دواگۆڕانكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدادیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە شەوی 8ی حوزەیران لە دەباشان بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی هەماهەنگی زیاتركرایەوە لە رووی ئەمنییەوە و بە تایبەت لەو ناوچانەی كە دەكەونە نێوان هێڵی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی هەرێمی كوردستان.

هەروەها باس لە هەماهەنگی نێوان هێزەكانی ناوخۆ كرایەوە بە ئاڕاستەی دەستگیركردن و ئاڵوگۆڕكردنی داواكراوانی هەڵاتوو لە یاسا لە نێوان شارەكانی هەرێم و عێڕاقدا، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئامادەی هەموو هاوكارییەكین و نابێت دەرفەت بدرێت بە تاوانباران دەربازبن لە یاسا و سزا لە هەر شوێنێكی عێراق یا هەرێم بن.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەش باس لە دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم كراو هاوڕابوون كە نابێت دۆخی سیاسی ببێتە هۆكارێك كە سەقامگیریی وڵات بكەوێتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ئەحمەد حاجی رەشید: سلێمانی حەقی خۆیەتی روو لە بەغداد بكات ئەگەر لە هەولێرەوە غەدری لێبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share