د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سوورین لەسەر تەرخانكردنی 10%ی پشكی بودجە بۆ پاشەكەوتی مووچە و جیاكردنەوەی بودجەی پارێزگاكانی هەرێم لە حاڵەتێكدا ئەگەر هەست كرا غەدر لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان لە بودجەكەدا دەكرێت”.
راشیگەیاند، تائێستا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە نەكراوە و بڕیار وایە ئەمشەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بودجە ئەنجامبدرێت و چاوەڕوانی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەكرێت.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جەختیكردەوە، وەكو فراكسیۆنەكەیان سازش لەسەر مافی مووچەخۆران ناكەن و دەبێت مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ مووچەخۆران بۆ بگەڕێندرێتەوە.