د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر گۆڕانكارییەكانی پڕۆژەیاسای بودجە كۆدەبێتەوە.
راشیگەیاند، تائێستا بە هیچ شێوەیەك باس لە گۆڕانكارییەكان لەسەر ماددەكانی 13و 14ی تایبەت بە هەرێمی كوردستان نەكراوە و بڕیارە ئەمشەو ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
وتیشی، بڕیارە ئەمشەو لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەستپێبكات.