ئۆبلاک تووشی لەبیرچوونەوەی کاتی بووە

لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو، یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ مەدرید دووچاری لەبیرچوونەوەی کاتی بووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، کە لە یاریی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو، یان ئۆبلاک بەهۆی بەریەککەوتنێکەوە لە هۆش خۆی چووە و لەنێو یاریگادا بەخێرایی بەهۆش خۆی هاتووەتەوە، داواشیکردووە لە یاریکردن بەردەوام بێت، بەڵام دوای چەند خولەکێک ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ستافی پزیشکیی ئەتلەتی بۆیان دەرکەوتووە گۆڵپارێزەکە تووشی لەبیرچوونەوەی کاتی بووە، نازانێت لە یارییەکەدا چی ڕوویداوە و بۆچی دووچاری ئەو بارودۆخە بووە، بۆیە بە پەلە گۆڕانکارییان کردووە و لە یاریگا هێناویانەتە دەرەوە.

ئۆبلاک دوای گەڕانەوەی بۆ مەدرید بارودۆخی دەروونی و جەستەیی باشتر بووە، لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی نەماوە.

بابەتی پێشتر

پاکستان خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداریی و خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە سلێمانی دەکاتەوە

بابەتی دواتر

گرینوود چی بەسەرهات؟ یونایتد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share