ئەحمەد شەرع رایگەیاند، پەیوەندی سوریا لەگەڵ عێراق پەسەندە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە ساڵیادی کەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد لە وتارێکدا رایگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا، روسیا و چین، باشە، بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج دەیە دیمەشق لەژێر دەستی کۆمەڵێک کەسدا بوو کە وێرانیان کرد، هەوڵیاندا ئەو مێژووە قوڵەی کە هەیەتی تێکیبدەن.
وتیشی، سەردەمی رژێمی پێشوو تاریکترین ساتەکانی مێژووی وڵاتەکەمان بووە، بۆیە کۆتایی ئەو رژێمە دەستپێکی هیوایەکی نوێیە بۆ گەلەکەمان.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێستای سوریا لەگەڵ عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق پەسەند و هیوادارین باشتری بکەین.