نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ ئەندامی خێزانێك لەنێو ماڵەكەیاندا لە هەولێر دۆزرانەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر لەنێو ماڵێكدا تەرمی دوو هاوسەر و منداڵێك دۆزرانەوە”.
وتیشی، “رووداوەکە لە گەڕەکی قەتەوی بووە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی وردەکارییەكەی دەستیپێکردووە”.