قوباد تاڵەبانی: بەبێ سیستمی بایۆمەتری هەرگیز حكومەتی عێراق مووچەی نەدەدا بە هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەبێ سیستمی بایۆمەتری هەرگیز حكومەتی عێراق مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەدەنارد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی 2014دا بودجەی هەرێم بڕدراوە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 29%ی بەهۆی هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەوە زیادیكرد و كێشەی مووچە لەو كاتەوە دەستیپێكرد و ئەو كات لە حكومەت نەماندەزانی مووچە بە كێ دەدەین و كاتێك داوای لیستی مووچە دەكرا لیستی مووچە نەبوو.

وتیشی، “لە رێگای داهێنانەوە و بە سوود وەرگرتن لە كۆمپانیای ئایتیی ناوخۆیی و سیستمێك ئەو كێشەیەمان چارەسەركرد و لە ماوەی 6 مانگدا یەك ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆرمان تۆماركرد و ئەو كێشەیەمان چارەسەركرد.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ بەبێ سیستمی بایۆمەتری حكومەتی عێراق هەرگیز مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەدەنارد و متمانەی بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share