هۆکاری دواخستنی دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەوە ئاشکرادەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دواخستنی دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەوە بۆ پێدانی دەرفەتە بە هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە پرسی مووچەی هەرێم بۆ 28 ی ئەم مانگە دواخرا، بە بڕوای ئێمە ئەمە بۆ دەرفەتدانە بە هەرێمی کوردستان کە پەلە بکات لە یەکلاکردنەوەی ئەو خاڵانەی لە رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوخۆی هەرێم هەوڵەکان چڕکراونەتەوە، ئەمڕۆ چەند کۆبوونەوەیەک لە ناویاندا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بەڕێوەدەچن، ئومێدمان هەیە ئەمڕۆ و سبەینێ بتوانرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت و رێککەوتنەکە بە تەواوی بکرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە، پێویستی بە دروستکردنی یەکدەنگی و یەک گوتارییە لە ناوخۆی هەرێمەوە، وتاری توند و هەڕەشە هێندەی دیکە کێشەکە گەورەتردەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی وادە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە ئیدارەی راپەڕین دادەنێت

هاوشێوەی ئەوەی لە سلێمانی ئەنجامیدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی راپەڕین كۆبووەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ناوچەكە دەڵێت، ئامانج بریتییە…
Total
0
Share