لە بارەی پاشەكەوتی مووچەوە مژدەیەك بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەكەیان بڕیار لەسەر بڕگەیەك دەدەن كە تایبەتە بە گواستنەوەی بڕە پارەی پێویست لە بڕگەیەوە بۆ بڕگەیەكی ديكە ( مناقلە) بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشتر لە لیژنەی دارایی بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی 10% درا، بۆ كۆبوونەوەی داهاتووش كاردەكەین كە دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدرێت كە تایبەتە بە گواستنەوەی بڕە پارە (مناقلە)لە پڕۆژەیاسای بودجە بە جۆرێك بتوانرێت لە بڕگەكانی دیكەوە پارە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە تەرخانبكرێت.

راشیگەیاند، بە دیاریكردنی ئەو بڕگەیە دەتوانرێت حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

شوانێك بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دڵخۆش نیم بەم دۆخە سیاسیەی ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 600 دینار بووە…
Total
0
Share