راوێژکاری سەرۆک وەزیران پەیامێک ئاراستەی پەرلەمانتاران دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

زیا ناسری راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد سەبارەت بە دەنگدان لەسەر یاسای بودجە لە دوو رۆژی داهاتوودا.

ئەو راوێژکارەی سودانی ئاماژەی بەوەکردووە، “کاتی ئەوە هاتووە نوێنەرانی گەل لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا قسەی خۆیان بکەن، نەک لە دەرەوە، ئەویش بە دەنگدان لەسەر بودجەی سێ ساڵەی عێراق 2023-2024-2025”.

دەڵێت، “با بەس بێت دەستخۆشی و دواخستن بە یاریکردن بە وشە و پیت، نەوتی هەرێم دەبێت بەتەواوی هەناردە بکرێت بەپێی یاسا و دەستوور، با ئەمە یەکەم چاکسازی بێت لەماوەی 20 ساڵدا لە مێژووی بودجەدا”.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی مانگێکدا بانکی ناوەندی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share