عێراق ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ژنان دابیندەكات

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ئەو ژنانە دابینبكات كە خێزانەكانیان دەژێنن.

پڕۆژەكە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی جێبەجێیدەكات و ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردندا كردووە و دەڵێت، “ئەو ژنانەی بژێویی خێزانەكانیان لەئەستۆگرتووە و ئەوانەی سوودمەندن لە مووچەی ژنانی بێهاوسەر، بەبێ بەرامبەر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان بۆ دابیندەكرێت”.

هودا سەجاد مەحموود سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی مووچەی تۆڕی پاراستنی خێزان وەردەگرن و منداڵی خوێندكاریان هەیە و پێویستییان بە ئینتەرنێتە، خزمەتگوزارییەكەیان بۆ دابیندەكرێت و هەوڵدەدەن ئامێری تابلێت بدەن بە منداڵە خوێندكارەكانیان وەك هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن.

بەپێی وتەی هودا سەجاد، لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاسیا سێڵ و كۆڕەك و زەین-دا ڕێككەوتنیان كردووە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكە بۆ ئەو خێزانانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share