دانیشتووانی سودان رووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبنەوە، ناوچەکانی پایتەختی سودان تۆپباران و پێکدادانی توندوتیژی تێیدا بەردەوامە، هەروەها ئاژاوەگێڕی لە خەرتوم و ناوچەی دارفۆری رۆژئاوای سودان هەبووە دوای زیاتر لە حەوت هەفتە لە ململانێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا.
درەنگانی شەوی شەممە شەڕ لە نێوان هەردوو لایەنی ناکۆک توندتر بوو دوای کۆتایی هاتنی رێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیریی سعودیە و ئەمریکا .
شەڕ و ناکۆکی لە سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس لە ناوخۆی سودان، هەروەها بووەتە هۆی ئەوەی نزیکەی 400 هەزار کەس بەرەو وڵاتانی دراوسێ هەڵبێن، هەروەها زیانێکی زۆری بە پایتەخت گەیاند.
رۆژی دووشەممە، دانیشتوانی شارەکە رایانگەیاند کە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک شەڕ لە سێ شاری پایتەخت کە بریتین لە خەرتوم، عومدورمان و بەحری روویداوە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئۆمدورمان شەڕی زەمینی روویداوە، جگە لە تۆپباران و شەڕ لە ناوچەی خەرتومی رۆژهەڵات و کۆتایی باشووری پایتەخت.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەڵێن کاردەکەن بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بە دەستگیرکردنی ئاژاوەگێڕان.