بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتى لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکردە، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانى ئەمڕۆ”.