سوپای عێراق نۆ جوتیاری كورد دەستگیردەكەن

هێزەكانی سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان نۆ جوتیاری كوردیان دەستگیركرد

ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی سوپای عێراق لە گوندی شناغەی سنووری ناحیەی سەڕگەران 9 جوتیاری كوردیان دەستبەسەركردووە.

لەو بارەیەوە، محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو نۆ جوتیارە كوردەی كە دەستبەسەركراون بە بیانووی ئەوەی خەریكی كاری كشتوكاڵین هێزەكانی سوپاش پێیان راگەیاندوون ئێمە كاركردنی كشتوكاڵیمان ڕاگرتووە و نابێت دوای دروێنەكردن كاری تر لەزەوییەكاندا بكەن.

ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ئەو نۆ جوتیارە ئازاد نەكراون و لە بنكەی پۆلیسی ناحیەی سەرگەڕان دەستبەسەرن.

بابەتی پێشتر

دەستگیركردنی باندێكی جادوگەر و ماددەی هۆشبەر لە هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

هەرێم و بەغداد لەسەر پاشەكەوتی مووچە رێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share