ئەوروپا: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پێویستییەكی چارەنووسازە

جۆزیب بۆریل، كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا

كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا بۆ سیاسیەتی دەرەوە دەڵێت، جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پێویستییەكی چارەنوسسازە.

جۆزیب بۆریل، كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا بۆ سیاسیەتەكانی دەرەوە و ئاسایش ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم لە تویتێكدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی (ڕوسیا، چین، فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا) كە لەڕێی ڤیدیۆوە سازكرا وتی، “لایەنە بەشداربووەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا جەختیان كردەوە لەسەر خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵەكان لەپێناو پاراستنی ڕێككەوتنەكە”.

وتیشی، “ڕێككەوتین لەسەر چارەسەری ئالنگارییەكانی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەوانەش ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی و پابەندبوون بە ڕەتكردنەوەی ئەو قەدەغەكردنەی بەسەر ئێراندا سەپێندراوە”.

بۆریل ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ وەزیراندا ئەگەرەكانی گەڕانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانمان خستووەتەڕوو و، جەختیشیمان كردەوە لەسەر ئامادەیمان بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە بە تێڕوانینێكی ئەرێنی و هەوڵی هاوبەش.

ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لە 2ی نیسانی 2015 دوای چەندان مانگ دانوستاندنی ئاشكرا و نهێنێ، لە شاری لۆزانی سویسرا لەلایەن وڵاتانی (ئەمریكا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، چین و ڕوسیا) لەگەڵ وڵاتی ئێران واژووكرا.

بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا پابەنددەبن بە هەڵگرتنی تەواوی سزاكانی سەر ئێران، لە بەرانبەریشدا دەسەڵاتدارێتی تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەبێ و پێویستە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تەنیا بۆ بواری ئاشتی تەرخان بكات و ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 3.67% كەمبكاتەوە، كوورەی ئەتۆمی فۆردۆ دادەخات و تەنیا بۆ مەبەستی توێژینەوە لەبارەی ئەتۆم كەڵكی لێوەردەگرێ، كوورەی ئاراكیش تەنیا دەبێتە شوێنی كۆكردنەوەی ئاوی قورس، بەڵام بێ بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیوم.

بەڵام بەماوەیەك پاش دەستبەكاربوونی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لە ڕێككەوتنەكە ڕاگەیاند و دووبارە سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر تاران دەستپێكردەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆ بایدن بە سەرۆكی داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەگەرەكانی گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ نێو ڕێككەوتنەكە لەئارادان.

بابەتی پێشتر

كارمەندێكی كارەبای سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە "قۆڵێكی بڕدرایەوە"

بابەتی دواتر

لایەنە ئەرێنییەكانی دابەزینی نرخی دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share