مووچەی پێشمەرگە زیاددەكات
زانیاریی نوێ لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانەوە

پەرلەمان فشار لە حكومەت دەكات بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی دەستپێبكاتەوە، بڕیاریشە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان زیادبكرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان، پلەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی بەرزكردەوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە مووچەكانیان زیادبكرێت، كە بەپێی پلە لە 15 بۆ 50 هەزار دینار دەبێت، بەڵام تا ئێستا پلەی فەرمانبەرانی شارستانی بەرزنەكراوەتەوە و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان دەڵێت، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی حكومەتەوە پلەی ئەوانیش بەرزبكرێتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان بۆ ئێستا دوا و وتی، چەندین یاداشتیان داوە بە حكومەت و دوایین جاریش لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە، داوایانكردووە دەستبكرێت بە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەو مەبەستە دەیانەوێت وەزیری دارایی و ئابوری بانگێشتی پەرلەمان بكەن و چەندین پرس تاوتوێبكەن، كە یەكێكیان بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانییە بۆ ئەوەی هاوشێوەی هێزە ئەمنییەكان پلەی وەزیفیی ئەوانیش بەرزبكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share