سزای زیندانیی تا هەتایی بۆ هاوسەری شنیار هونەر دەرچوو

ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی سەپاند بەسەر هاوسەری شنیار هونەر ئەو ژنەی ساڵی رابردوو لە گەڕەکی کوردسات سووتا،.

ئاودێر عەلی پارێزەری شنیار هونەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “مانگی دووی ساڵی رابردوو شنیار هونەر لە رووداوێکدا لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی سووتا، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە و وەرگرتنی وتە لێی دانیبەوەدا نا کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنراوە و دواتر گیانی لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵان و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر هونەر رەشید هاوسەری شنیار سەپاند، هاوکات بڕیاری ئازادکردنی بۆ تۆمەتبارەکەی دیکەی بە ناوی ئەنوار کە بە رەگەز عەرەبە دەرکرد”.

ئاشکراشیکرد، “دەبوو سزاکە توندتر بێت و چاوەڕێی سزای لەسێدارەدان بووین، هەر بۆیە بڕیارەکە تەمیز دەکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی كرایەوە

بابەتی دواتر

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share