ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە زاخۆ ڕوویدا

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكیی ئیبراهیم خەلیل، نزیك گوندی باكرما لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دووكەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هاتوچۆی دهۆك، ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر ڕێگای سەرەكیی ئیبراهیم خەلیل، لەنزیك گوندی باكرما ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كامری و دوو بارهەڵگر ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و دووكەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share