کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ تۆزێکی کەم لە کەشدا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانى بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا لە هەندێک ناوچە.
هەروەها خێرایی با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و کەرکوک کەمێک زیاد دەکات بۆ سەرووى 20کم /کاتژمێر و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە گەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە 2 بۆ 3 پلە.