تۆمەتبارێك لەسەر سێ سكاڵای دزی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی كە دزییان لێكرابوو تۆمەتبارێك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە و پارە و كەلوپەلی دوكانەكانیان دزراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت.

تۆمەتبار (س.ك.خ.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە.

دەشڵێت، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە بە دزیكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی…
Total
0
Share