وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغداد

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، بەسەردانێك گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە.

میدیای فەرمیی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەر داوای هاوتا عێراقییەكەی، بە سەردانێك گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەركردە و گەورە بەرپرسانی عێراق، بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و دیمەشق كۆببێتەوە.

هاوكات پێشتریش ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، فەیسەڵ میقداد چاوی بە وەزیری دەرەوە و هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكەوێت و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات جەختیلەسەر دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان كابینەی نوێی حكومەتی وڵاتەكەی راگەیاند

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بودجە بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور لە هەرێم تەرخاندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share