گواردیۆلا بۆ ئیدارەی سیتی: پاڵەوانی مۆندیالم دەوێت

مانچستەر سیتی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023، ئامانجی گواستنەوەی یەکێک لە پاڵەوانانی مۆندیال و ئەستێرەی یانەی برایتۆن ئالبیۆنە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی”daily Star”ی بەریتانی، پیپ گواردیۆلا دەیەوێت ئەلێکسیس ماکالیستەری ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەخۆبگرێت.

ماکالیستەر یەکێکە لە ئەستێرە پاڵەوانەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و مۆندیالی قەتەر، دوای گەڕانەوەی لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکە بووەتە جێی سەرنجی چەندین یانەی گەورە، لە نێوانیاندا یانەکانی مان سیتی، لیڤەرپوڵ، مان یونایتد، پاریس سان جێرمان و چێڵسی.

ماکالیستەری تەمەن (24) ساڵ، (93) یاریی لەگەڵ برایتۆن ئەنجامداوە و (15) گۆڵی تۆمارکردووە، شەش هەلی گۆڵکردنی ڕەخساندووە، گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت و نرخی گواستنەوەی بە (40) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان بۆ یانە گەورەکان: فەرموون، ئەوە نرخی بارێلا

بابەتی دواتر

ئەنجامەکانی بارسا بەبێ پێدری کارەساتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share