ئۆریگی بە “چوار بە چوار”ی میلان ڕازییە و گواستنەوەی نزیکە

دیڤۆک ئۆریگیی هێرشبەری بەلجیکی یانەی لیڤەرپوڵ ئیدارەی یانەکەی لە ویستی یاریکردنی بۆ یانەی ئەی سی میلان ئاگادار کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ئیدارەی یانەی ئەی سی میلان و لێپرسراوی کارەکانی دیڤۆک ئۆریگی کار لەسەر وردەکاریی گرێبەستی نێوانیان دەکەن، کە بڕیارە لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 واژۆ بکرێت.

لە بەرامبەردا یاریزانەکە داوای لە ئیدارەی “ڕێدز” کردووە لە کۆتایی وەرزدا ئاسانکاری بۆ بکەن تاوەکو پەیوەندی بە میلانەوە بکات، بە و پێیەی ئیدارەی لیڤەرپوڵ پێشوەخت بەوەیان زانیوە کە یاریزانەکە لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان لە سەرهێڵە.

بڕیارە گرێبەستی نێوان میلان و ئۆریگی بە مووچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یورۆ واژۆ بکرێت، ماوەی گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت.

ئۆریگی تەمەن 27 ساڵ لەم وەرزەدا لە کۆی خول و پاڵەوانێتییەکان 16 یاریی بۆ لیڤەرپوڵ کردووە، تەنها شەش گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ ڤێلانس داماڵی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی بێرنڵی بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد. ئەمڕۆ یه‌کشەممە،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) شاختار بۆ جاری دووه‌م ڕیاڵ مه‌دریدی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share