لیرۆی سانێ لە هیوای بایرنەوە بۆ قۆناغی ڕاستکردنەوە !

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی بایرن میونشن، لیرۆی سانێ ئاستی بەپێی پێویست نەبووە و یانە باڤارییەکە بە هاوکاریی ناگیلسمان هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئاستە ناوازەکەی دەدەن.

سانێ لە 2020وە درێسی بایرن میونشنی پۆشیوە و ژمارە (10)ی پێبەخشراوە، بەرپرسانی یانە داوایانلێکردووه‌ لە ئاست گەورەیی ژمارەکەیدابێت و جێگەی ئارێن ڕۆبن و فرانک ڕیبێری بگرێتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات پێچەوانەی بۆچوونەکانە.

باڵە ئەڵمانییەکە بەرپرسیارییەتی هەڵنەگرتووە و هەرگیز وەک ئەستێرەکانی پێشوو دەرنەکەوتووە، لە دوایین ڕوبەڕوبوونەوەی بوندس لیگا بەرامبەر یانەی کولن، هاندەرانی ئالیانز ئارینا بە فیکەبارانکردن گوزارشتیان لە توڕەییان کردووە، هاندەران پێیانوایە چیتر کاتی کەمتەرخەمی بەسەرچووە و دەبێت گەوهەرە ئەسمەرەکە هەوڵی زیاتر بدات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت لەو بارەیەوە نووسیویەتی، سەرباری هەوڵەکانی یواکیم لۆوڤ، پێشتریش گواردیۆلا و هانزی فلیک، بەڕێوەبەرانی باڤاری بە هاوکاری جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەر قۆناغێکی نوێیان دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوە ئاستی ئاسایی سانێ.

پێیانوایە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ سیتی بە 52 ملیۆن یورۆ، بەخێرایی گەشەکردن و بەناوبانگبوونی کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی دروستکردووە و بەشێوەی تاکە کەسیی برەوی بە تواناکانیداوە، چیتر لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە دەکرێت لەگەڵ کۆمەڵەی بایرن بیگونجێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share