تۆتنهام دەرگای کراوەیە و ڕیاڵ مەدرید ناکشێتەوە

بەرپرسانی یانەی تۆتنهام دەرگای فرۆشتنی هاری کەین-یان دانەخستووە، لە بەرامبەردا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دانوستاندنەکان نەکشاوەتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” بڵاویکردووەتەوە، دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهام دەرگای فرۆشتنی هاری کەینی بە ڕووی یانە خوازیارەکاندا دانەخستووە، تەنها مەرجی ئەوەیە گرێبەستێکی بە زیاتر لە (100) ملیۆن پاوەند بەدەستبگات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە لەگەڵ میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کارلۆ ئەنچیلۆتی، گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی بوونی بنزیمە و تەنانەت خواستنی خوسێلۆ تەواوی کێشە هێرشبەرییەکان چارەسەر ناکات، تەنانەت کڕینی کای هاڤێرتز-یش یەکلاکەرەوە نابێت، چونکە ئەو یاریزانە لە پێگەی بنزیمەدا توانای جموجۆڵکردنی نییە.

بڕیاری کۆتایی بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ ئەوەبووە، کە لە دانوستاندنەکان بەردەوامبن تاوەکو لەگەڵ ئیدارەی تۆتنهام بە ئەنجامێک دەگەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

رەجەب تەیب ئەردۆگان سوێندنی یاسایی دەخوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەوی سەری ساڵ مێسی دەسوتێنن

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتیدا، شەوی سەری ساڵ هاوڵاتیانی وڵاتی پانەما چەند پەیکەرێکی لیۆنێل مێسی دەسوتێنن و هەزاران کەس ئامادەی…
Total
0
Share