لیژنەی دارایی: دانانی پڕۆژەیاسای بودجە لە کارنامەی پەرلەماندا چاوەڕێی رێککەوتنی سیاسیە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، خستنەڕووی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی لە کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەراندا چاوەڕوانی ڕێککەوتنە سیاسییەکانە.

باسم غەرابی ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، “دارایی پەرلەمان سەرجەم ئەرکە تەکنیکییەکانی خۆی سەبارەت بە بودجە تەواوکردووە و هەماهەنگیش لەگەڵ حکومەت دەکات بۆ ئەنجامدانی هەندێک گۆڕانکاری لە بودجەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “جێکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە لە کارنامەی پەرلەماندا چاوەڕوانی رێککەوتنە سیاسییەکانە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت: تا ئێستا لەگەڵ تورکیا لە دانوستانداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان

بابەتی دواتر

تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیانپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share