محەمەد حاجی مەحمود: دڵنیام كاك بافڵ سەركەوتوو دەبێت لە گرتنەبەری رێبازی مام جەلال

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پیرۆزبایی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم و هەر یەكێتی بوو مژدەی سەركەوتنی بەخشییە میللەتەكەمان”.
وتیشی، “یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مێژووی دامەزراندییەوە دەریایەك خوێن و رووبارێك فرمێسكی بۆ كوردستان رشتووە و رۆڵی سەرۆك مام جەلال هەمیشە بەرزدەنرخێندرێت”.

محەمەد حاجی مەحمود جەختیكردەوە وتیشی، “دڵنیام كاك بافڵ سەركەوتوو دەبێت لە گرتنەبەری رێبازی مام جەلال”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان: دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان رێکاری خۆی هەیە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆکی کاتی پەرلەمانەوە بۆ کۆبوونەوە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە ئەو پرۆسەیە رێکاری تایبەت…
Total
0
Share