ئازادكردنی گوهدار زێباری دواخرا

سەرەڕای تەواوكردنی ماوەی یاسایی سزاكەی تائێستا گوهدار زێباری یەكێك لە چالاكوانانی بادینان ئازادنەكراوە.

بەپێی یاسا دەبوو دوێنێ چوارشەممە 16ی ئاب گوهدار زێباری پاش تەواوكردنی ماوەی سزادانی دووەمی ئازادبكرێت، بەڵام تائێستا ئازادنەكراوە.

لە 15ی ئازاری رابردوو لە دانیشتنێكی دادگادا بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەرانی، گوهدار زێباری بە حەوت مانگی دیكە زیندانیكردن سزادرا، تەنها بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەی.

پێشتر كامەران سارمەمی، ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان رایگەیاند، دوای تانەدان لە بڕیاری دادگا ماوەی سزاكەی گوهدار زێباری لە حەوت مانگەوە بۆ پێنج مانگ كەمكرایەوە.

وتیشی، “پێمانوایە كاریگەری لەسەر دادگا هەیە، دەبوایە سزای ئەو چالاكوانە بە پێبژاردن بوایە” نەك سزای زیندانیكردن.

سارمەمی ئەوەی خستەڕوو، چالاكوانەكە ئاشكرایكردووە كە ئۆتۆمبێلەكەی بەو جۆرە كڕیوە و دەستكاری لۆگۆی نەكردووە. باسی لەوەشكرد، دەبوو كۆمپانیای تۆیۆتا ئەو سكاڵایەی بكردایە، نەك بە مافی گشتی دۆسیەكە بجوڵێندرێت.

شەوی رابردووش ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان كرد كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، بڕیاربوو دژی ئازادنەكردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاكوانیی بادینان، كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەلایەن پارێزەر و كەسوكار و چالاكوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان لە هەولێر كاتژمێر 10ی شەو ئەنجامبدرێت.

وتیشی، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە رێگرییان لێكرا و بڵاوەیان پێكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: دامەزراوەکانی هەرێم موڵکی هیچ هێزێک نین تا بەدڵی خۆی یارییان پێوەبکات

لوقمان وەردی رایدەگەیەنێت، دامودەزگاکانی هەرێم بەرهەمی خوێنی هەزاران کەسن، نابێت لایەنێکی دیاریکراو یارییان پێوەبکات. لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون. کاروان ئەنوەر، سکرتێری…
Total
0
Share