سودانی بۆ ناردنی مووچە داوایەكی بەپەلە لە حكومەتی هەرێم دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەندییە داراییەكانی جێبەجێبكات و تاوەكو وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامدەبێت لە ناردنی شایستە داراییەكان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس چارەسەركردنی پرسە داراییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سودانی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەندییە داراییەكانی سەرشانی بەپێی یاسا و دەستوور جێبەجێبكات تاوەكو وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامدەبێت لە ناردنی شایستە داراییەكان.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەستیان بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم رێککەوتنەیی ئێستای هەرێم و بەغداد وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی…
Total
0
Share