بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆك و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە دەكات و وێڕای پیرۆزبای رایدەگەیەنێت، لەكاتێكدا ئەم ساڵیادە دەكرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێی سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەر ئاستی عێراق رووبەڕووی میللەتەكەمان و هەرێمی كوردستان بووەتەوە.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە،” هیواخوازین سەرجەم هێزە سیاسییەكان بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لە پێناو بەرژەوەندییەكانی هاونیشتمانیان بە ‌دیالۆگ و تێگەیشتنی سیاسی كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بكەن و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان كاری لە پێشینەبێت”.
دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان: سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بەبۆنەی (48)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

‎لە كاتێكدا ئەم ساڵیادە دەكرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێی سیاسی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەر ئاستی عێراق رووبەڕووی میللەتەكەمان و هەرێمی كوردستان بووەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆكارێكی مەترسیدارن لەسەر ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان و قەوارەی هەرێمی كوردستان، هیواخوازین هەموو هێزە سیاسییەكان بە بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی لە پێناو بەرژەوەندییەكانی هاونیشتمانیان بە ‌دیالۆگ و تێگەیشتنی سیاسی كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بكەن و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان كاری لە پێشینەبێت.

لەم بۆنەیەدا؛ هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دووپاتدەكەینەوە لە یەكڕیزی و پێكەوە كاركردن لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستی‌ خەڵك و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناكۆكیەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكان.

هەر شاد و سەركەوتووبن

بزووتنەوەی گۆڕان

2023/6/1

بابەتی پێشتر

بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش گۆشتفرۆشێک داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share