بەرشلۆنە “دەیڤیزی نوێ”ی دۆزیوەتەوە و چاوەڕێی متمانەی کومان دەکەن

لاوێکی بەهرەداری تیمی لاماسیا، سەرنجی بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنەی ڕاکێشاوە و لەلایەن میدیاکانی کەتەلۆنیاوە بە “ئالفۆنسۆ دەیڤیزی نوێ” ناودەبرێت.

ئالفۆسنۆ دەیڤیزی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی بایرن میونشن لەئێستادا یەکێکە لە باشترینەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا، لە دواین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان بایرن و بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان، لاوێکی بەهرەداری لاماسیا وەک جێگرەوەی جۆردی ئەلبا توانی بەباشترین شێوە ڕووبەڕووی ببێتەوە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویەتی، ئەو لاوەی بە دەیڤیزی نوێ ناودەبرێت، ئەلیخاندرۆ باڵدی بەرگریکاری لاوی تیمی لاماسیایە، تەمەنی 17 ساڵە، ناسنامەی گینیای هەیە و بۆ تیمەکانی لاوانی ئیسپانیا یاریدەکات.

باڵدی خاوەنی خەسڵەتەکانی خێرایی و لێدەرکردن و گواستنەوەی کورت و درێژە، توانا جەستەییەکانی ناوازەن و بە وەرگرتنی ئەزموون و متمانەی ڕۆنالد کومان چاوەڕواندەکرێت هاوشانی هاوڕێکانی کە پێکهاتوون لە: پێدری، ئانسو فاتی، ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی لالیگا و ئەوروپا بەگشتی.

بابەتی پێشتر

کاسیاس لەبارەی ڕامۆسەوە: ئەوەی ڕوویدا شەرمە

بابەتی دواتر

سۆڵشایەر لەسەر کریستیانۆ وەڵامی فێردیناند دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
Total
0
Share