شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: یەكێتی حزبی شەهیدان خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، یەكێتی حزبی شەهیدان، خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە لە خەبات و تێكۆشانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، لە یادی 48یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكەم كڵپەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە دێرین و زیندانییە سیاسیەكان، پێشمەرگەكانی سەنگەری بەرگری و پارێزگاری لە نیشتمان، خەباتگێڕان و جەماوەرە دڵسۆزەكەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “كە یەكێتی حزبی شەهیدان، خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە لە خەبات و تێكۆشانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كوردستان، هەمیشە بیروڕا و خوێندنەوەی تایبەت بە خۆی هەبووە بۆ گشت قۆناغە جیاجیاكان و كێشە كەڵەكەبووەكانی نێو كایەی سیاسی، گوزەران و زەحمەتییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی لە ئاست بژێویی ژیان و دەستەبەری مافەكانیان بە ئەرك و خەمی خۆی زانیووە، ئەمەش گەواهیدەری ئەو ڕاستییانەیە كە یەكێتی لە دیدگای بەرپرسیارێتی و لەسەر بنەمای دیموكراسییەت و ماف و ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە چینی كرێكاران و رەنجدەران درێژەی بە خەبات داوە”.

دەشڵێت، “هیواخوازم لەم یادەدا، یەكێتی وەك هێزێكی پێشكەوتنخواز و خاوەن ئەزموون لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا لە روانگە دیموكراسیی و پێشنیاز و تێزە پڕ واقیعیەكانی وەرچەخانێك بێنێتە ئاراوە بۆ چارەسەركردن و چەسپاندنی پرسە یاسایی و دەستوورییەكان، هەروەها كار بكات بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگاریی و بەربەستانەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستاندا هەن”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ و داهاتوومان گرنگە هەنگاوی جددی بنێین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی، یەكڕیزی و یەكگرتوویی نێوان پارتە سیاسییەكان بكەین بە هەوێنی ئاشتی و ئارامیی و سەقامگیری بۆ ناوچەكەمان، هەروەها كار بكرێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆسەی چاكسازی لە گشت بوارەكان، لەپێناو هێنانەدی و دەستەبەركردنی ماف و ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانی كوردستان و لەكۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی دامەزرێنەر و سەركردەی مێژوویی و خەباتگێڕی گەلەكەمان هەڤاڵ مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كوردستان دادەنەوێم و دروود لە ڕۆحی پاكیان بێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە نەجەف

بابەتی دواتر

ئارێز عەبدوڵا: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركی یەكێتییە و سازشی لەسەر ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share